گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

كاریگەری لەسەر كوالیت و نرخەكەی دەبێت

كشتوكاڵی سلێمانی: بەشێك لە گەنمی كوردستان تووشی كەڕو بووە

2019.04.20 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
كشتوكاڵی سلێمانی: بەشێك لە گەنمی كوردستان تووشی كەڕو بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-فوئاد عەبدوڵا
باران بارینی بەلێزمە و ئەو لافاوانەی كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، زیانی بە گەنمی جوتیاران گەیاندووە و دووچاری كەڕووی كردوون و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كوالیت و نرخەكەی.

.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"بارانی بەردەوام لەم وەرزەدا گەنمی تووشی كەڕو بوون و نەخۆشی زەردباوی كردۆتەوە كە بە (ژەنگی گەنم) ناو دەبرێت، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ خراپبوونی كوالیت و نرخی گەنمەكە".

.

بەوتەی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی، لەكۆی ئەو 800 دۆنمەی لە سلێمانی بە گەنم چێندراوە بەشێكی جوتیاران دووچاری زەرەر و زیان بوونەتەوە.

.

روونیشیكردەوە، ئەمساڵ نەیانتوانیوە سود لە كشتوكاڵی خانووە پلاستیكییەكان وەربگرن، بەهۆی ئەوەی باران و لافاو هەموو شەتڵە چاندراوەكانی بردووە.

.

باران و لافاوی ئەمساڵ نەك تەنها زیانی گەیاندووە بە گەنم، بەڵكو كاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنگ هەبووە و بەوپێیەش بەرهەمی هەنگوین كەم دەبێت و كوالیتەكەی وەك ساڵانی رابردوو نابێت.

.

شاڵاو جەمال بۆ ناس كورد-ی روونكردەوە، بارانی بە لێزمە و تەرزەی ئەمساڵ لە هەندێ ناوچەی كوردستان نەیهێشت ئەو درەختانەی وەك قۆخ و هەڵوژە و قەیسی و چوالە ئەو گوڵانەی دەبنە بەرهەمەكەی درەختەكە هەڵیچنێتەوە و بەوتەی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی "تەرزە و باران نەیهێشتووە گوڵی درەختەكان بوەرێت و ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمی بەرهەمی باخەكانی جوتیاران لە وەرزی چنینەوەدا".

.