گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکەى مۆدێرنا ئەنجامى ’’ئەرێنى’’ هەبووە

2020.07.29 - 09:01
تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکەى مۆدێرنا ئەنجامى ’’ئەرێنى’’ هەبووە

ناس کورد-

کۆمپانیاى مۆدیرناى ئەمریکى ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا وەڵامدانەوەى بەهێزى هەبووە لەلایەن سیستەمى بەرگريی جەستەوە و پارێزگارى لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە کردووە.

 

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڤاکسینى میرنا-1273 دراوە بە مەیمون و سیی و لوتى پاراستووە لە توشبوون و سەرجەم جۆرەکانى ئاژەڵى لە نەخۆشى سی پاراستووە، ئەوەش بەپێی ئەنجامى ئەو توێژینەوەى لە بڵاوکراوەى نیوئینگلاند جۆرنال ئۆف میدیسینى پزیشکى بڵاوکراوەتەوە.

 

ئەنجامەکان بەرەوپێشچوونى بەخۆوە بینیوە بەراورد بە ئەنجامى ڤاکسینى ئەسترازینیکا لە توێژینەوەیەکى هاوشێوەدا.

 

کۆمپانیاى مۆدێرنا دەڵێت، دەستدەکات بە تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لەسەر مرۆڤ، دەرەنجامە ئەرێنییەکانیشى رێگا لەبەردەم ڕەزامەندى دام و دەزگا چاودێرییەکان دەکاتەوە بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکە.

 

مۆدێرنا لەلایەن ئەمریکاوە بەبڕى ملیارێک دۆلار هاوکاریکراوە، ئەمریکا هەروەها یارمەتى دارایی ژمارەیەک کۆمپانیاى دیکەى داوە بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینى چاوەڕوانکراو بۆ کۆرۆنا.

 

لەئێستادا زیاتر لە 140 تیمى توێژەر لە جیهان کێبڕکێ دەکەن بۆ گەشەپێدانى ڤاکسینێکى کارا و کاریگەر دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا و رێکخراوى تەندروستى جیهانیش چاودێریی پرۆسەکە دەکات.    

  

ڤاکسینەکان پێویستیان بە چەندین ساڵە بۆ تاقیکردنەوەیان، لەگەڵ وادەیەک بۆ بەرهەمهێنانیان بەشێوەیەکى فراوان، بەڵام زانایان هیوایان هەیە بتوانن لەماوەى 12 بۆ 18 مانگدا ئەو کارە بکەن.