گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر قسەکەی هێڤیدار ئەحمەد یەکێتی زانایان پەیامێکی بڵاوکردەوە

2020.07.28 - 22:59
لەسەر قسەکەی هێڤیدار ئەحمەد یەکێتی زانایان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لەبارەی باسکردنی حوکمڕانی سەردەمی خولەفای ڕاشیدین لە پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، لەهەمان کاتدا بێڕێزییە بەرامبەر بە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (د.خ) و پێویستە ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن بکات.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: "سەبارەت بە قسەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی لەدانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەموزدا کە ئاماژەی بە حوکمڕانی سەردەمی خەلیفەی راشیدین کرد بۆ هەموو لایەک رایدەگەیەنین، کە پەرلەمان شوێنی ئەو جۆرە کارانە نیە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "پشت بەستن بە کتێبێکی هاوچەرخی مێژوویی بۆ هەڵسەنگاندنی مێژووی زێڕینی سەرەتای ئیسلام و هەڵوێستی خەلیفە بەڕێزەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) شتێکی نازانستی و نالۆژیکیە."

 

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو: " ئەمە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، لەهەمان کاتدا بێڕێزییە بەرامبەر بە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا، هیچ جۆرە سوکایەتیەک بەرامبەر یاوەرانی رێزدار جێگای قەبوڵ کردن نیەو پێویستە بکەری ئەو جۆرە کارانە بەزوویی داوای لێبوردن بکات و ئومێدمان وایە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێگری بکات لە دووبارە نەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە."