گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

يەكێتى نێودەوڵەتى بۆ گواستنەوەى ئاسمانى: گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو 2024 ناگەڕێنەوە باری ئاسای

2020.07.28 - 22:20
يەكێتى نێودەوڵەتى بۆ گواستنەوەى ئاسمانى: گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو 2024 ناگەڕێنەوە باری ئاسای

ناس کورد-

يەكێتى نێودەوڵەتى بۆ گواستنەوەى ئاسمانى ئاشكرايكرد، جوڵە فڕۆكەوانى هەرگيز وەك پێشترى لێنايەتەوە و تا دواى ساڵى 2024 ناگەڕێتەوە ئاستى جارانى.

 

يەكێتيەكە لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە، سەرەڕاى ئەوەى بەرزبوونەوەيەكى زۆر كەم لە جوڵەى ئاسمانيدا دەبينرێت بەڵام گەشتى ئاسمانى لاوازە، فڕۆكەوانى لە ئەوروپا ساڕێژ نەبووەتەوە و ژمارەى گەشتياران لەئێستادا كەمترينە لە مێژوودا.

 

باس لەوەشكراوە، هەرگيز گەشتكردن بۆ كاركردن وەك ساڵى 2019  لێنايەتەوە و تەكنەلۆژياى نوێ و كاركردن لەماڵەوە دەبنە هۆى ئەوەى كۆمپانياكان تێچووى گەشتەكان كەمبكەنەوە.

 

يەكێتيەكە ئاماژەى بەوەشداوە، لەماوەى دوو ساڵدا گەشتە بارهەڵگرەكان شوێنى گەشتەكانى چوون بۆ كار دەگرنەوە و دەبنە سەرچاوەى سەرەكى داهاتى كەرتى فڕۆكەوانى.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەنجامدانى پشكنين چارەسەرى شوێنگەرەوەى كەرەنتينەى گەشتيارانە، پێشتريش يەكێتيەكە تەئكيدى لەوە كردەوە كاتێك كە بەريتانيا دووبارە كەرەنتينەى سەپاند بەسەر ئەو كەسانەى لە ئيسپانياوە دەچنە خاكەكەيەوە.

 

بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چەندين كەرتى گرنگى ئابورى پەكخست و يەكێك لەوانەش كەرتى فڕۆكەوانى بوو، بەهۆى ئەوەوە ژمارەيەكى زۆر كۆمپانيا زيانى گەورەيان كرد و چەندين كۆمپانياش تائێستا مايەپوچبونى خۆيان ڕاگەياندووە.