گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ عێراق لە سەرجەم وڵاتانی جیهان گەرمتر بووە

2020.07.28 - 21:18
ئەمڕۆ عێراق لە سەرجەم وڵاتانی جیهان گەرمتر بووە

ناس کورد- 

مەحمود عەبدولـلەتيف، بەڕێوەبەرى ژينگە لە دەستەى گشتیى كەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق ڕايگەياند، ئەمڕۆ سێشەممە شارى بەغدا و چەند پارێزگايەكى ترى عێراق بەرزترين پلەى گەرمايان لە جيهاندا تۆمار كردوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی تەموزی 2020، پلەی گەرمی شارەكانى بەغدا و هيت لە خۆرئاواى عێراق و بەدرە و عەلى خۆرئاوا لە كوت و عەمارە 52 پلەى سەديان تۆمار كردوە، بەپێى زانياريەكانى دەستەكەی گشتیی کەشناسی و بومەلرزەزانی عێراق، ئەوە بەرزترين پلەى گەرما بووە لە جيهاندا.

 

مەحمود عەبدولـلەتيف ئاماژەى بەوەداوە، فڕۆكەخانەى بەسرە 51 پلەى سەدى تۆمار كردوە و عەمارە و كەركوك و خورماتوو 50 پلەيان تۆمار كردوە، بەڵام موسڵ 41 پلە بووە.

 

سەبارەت بە پلەی گەرماى سبەينێ چوارشەممە باسى لەوەكرد، بە نزيكەيى هەر وەك ڕۆژى سێشەممە دەبێت.

 

سەرەڕاى بەرزبونەوەى پلەكانى گەرما بەو شێوە بەرچاوە، هاووڵاتيانى عێراق كێشەى گەمى كارەبا و تەنانەت ئاويشيان هەيە، بەهۆى ئەوەشەوە خۆپيشاندانەكان لە چەند پارێزگايەك بۆ داواكارى خزمەتگوزارى دەستيان پێكردوەتەوە.