گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مانگانە ’’41 ملیۆن دۆلار لەپارەی کەرتی کارەبا ناگەڕێتەوە’’ بۆ حکومەتی هەرێم

2020.07.28 - 20:40
مانگانە ’’41 ملیۆن دۆلار لەپارەی کەرتی کارەبا ناگەڕێتەوە’’ بۆ حکومەتی هەرێم

ناس کورد-

وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاند، مانگانە 81 ملیۆن دۆلار لە کەرتی کارەبادا و بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا خەرج دەکەن، بەڵام ئەو پارەیەی کە لەکرێی کارەبا دەگەڕێتەوە ناگاتە 40 ملیۆن دۆلار.

 

لە میانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم سەبارەت بە کەرتی کارەبا لە هەرێم ڕایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان %10ی کارەبا لەڕێگەی ئاوەوە بەرهەمدەهێنرێت و %90یشی لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە لە غاز بەرهەم دەهێنرێت."

 

وتیشی، مانگانە حکومەتی هەرێم 81 ملیۆن دۆلار لە بەرهەمهێنانی کارەبادا خەرج دەکات، بەڵام لە باشترین حاڵەتدا ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە مانگانە نەگەیشتووەتە 40 ملیۆن دۆلار.

 

وەزیری پلاندانانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان داناوە گرێبەست بکەن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری کارەبا بۆ ئەوەی هەر خۆشیان کارەبا دابەش بکەن و پارەی کارەباش کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو گرفت نەمێنێت.

 

دارا ڕەشید جەختیشیکردەوە، بۆ هاوڵاتیان هیچ شتێک ناگۆڕێت و نرخی کارەبا هەروەک ئێستا دەبێت.