گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق جەژنانە بۆ هەژاران خەرج دەکات

2020.07.28 - 19:03
حکومەتى عێراق جەژنانە بۆ هەژاران خەرج دەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 75 هەزار دینار بۆ چینی هەژاران کە ناویان لە چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمار کراوە.

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتى عێراق لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی، خەرجکردنی پارەکە بۆ هەژاران جەژنانەیە و بەبۆنەى هاتنی جەژنی قوربانەوەیە.

 

وتیشی، وەزیری کار جەختیکردووەتەوە کە شەش هەزار و 814 فەرمانبەر و خانەنشین موچە لە چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

 

هەروەها 978 فەرمانبەر و خانەنشین هەن کە موچەى کەمئەندامی وەردەگرن.

 

مەلا تەڵاڵ ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان.