گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا.. ڕێژەى چاکبوونەوە لە عێراق گەیشتە 70%

2020.07.28 - 18:08
ئاماری نوێی کۆرۆنا.. ڕێژەى چاکبوونەوە لە عێراق گەیشتە 70%

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 747 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، بەڵام چاکبوونەوە زیاتر بووە و سێ هەزار و 918 حاڵەتی چاکبوونەوەى تۆمار کراون لە وڵات.

 

بەپێی ئاماری کۆرۆنای وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی تەموزی 2020، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 922 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراون، بەهۆیەوە دوو هەزار و 747 توشبوو دەستنیشان کراون کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

بەغدا\کەرخ: 347

بەغدا\ڕەسافە: 549

شاری پزیشکی: 66

نەجەف: 63

سلێمانی: 77

هەولێر: 93

دهۆک: 15

کەربەلا: 195

کەرکوک: 143

بەسرە: 234

میسان: 52

بابل: 161

دیوانیە: 93

زیقار: 108

ئەنبار: 49

موسەنا 116

نەینەوا: 70

سەڵاحەدین: 55

بەوپێیە، ژمارەى گشتیی توشبووان بەرزبووەتەوە بۆ 115 هەزار و 332 کەس.

 

هەروەها بە تۆمارکردنی سێ هەزار و 918 حاڵەتی چاکبوونەوە، کۆی گشتی ئەو کەسانەى نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە گەیشتووەتە 81 هەزار و 62 حاڵەت، واتە ڕێژەى چاکبوونەوە گەیشتووەتە 70%.

 

هاوکات 77 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی کۆرۆناوە تۆمار کراون و ژمارەى گشتیی مردووانیش بووە بە چوار هەزار و 535 حاڵەت.