گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا بە نۆژەنکردنەوەى بازاڕی سیمی

2020.07.28 - 16:48
پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا بە نۆژەنکردنەوەى بازاڕی سیمی

ناس کورد-

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بڕیار دراوە بە نۆژەنکردنەوەى بازاڕی سیمی کە هەینی ڕابردوو، 24ی تەموزی 2020، بازاڕەکە گڕی گرت و نزیکەى 230 دوکان سوتاند، هەروەها لە قۆناغی دووەمدا بازاڕەکە دەگوازرێتەوە.

 

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، پارێزگار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیان لێکەوتوان و دوکاندارانی ئەم بازاڕە سەردانی بازاڕەکەی کرد و لێژنەیەک بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی بازاڕەکە پێکهێنرا بۆ گواستنەوەی بازاڕەکە بۆ شوێنکی گونجاو، تا گەیشتنە ئاکامی گفتوگۆکان ئەو بڕیارانە دران:-

 

1- بۆ یارمەتیدانی کاسبکاران، ئەوانەی لەئاکامی ئاگرکەتنەوەکە زەرەرمەند بوونە، هەروەها بۆ ئەوەی کار و کاسبی خەڵک نەوەستێت و بتوانن لە کاری ڕۆژانەی خۆیان بەردەوامبن، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ئەو دوکانانەی کە سوتاون نۆژەن بکرێنەوە.

 

2- بۆ گواستنەوەی بازاڕەکە و دروستکردنی بازاڕێکی مۆدێرن و سەردەمیانە بە میکانیزمێکی گونجاو و ڕەزامەندی کاسبکاران، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەوشوێنەی کە دەستنیشان دەکرێت بۆیان، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی وەک تۆڕەکانی (ئاو، کارەبا، قیڕتاوکردنی شەقامەکانی، سیستەمی بەرگری شارستانی) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.