گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم یاریزانی ڕیاڵ مەدرید توشی کۆرۆنا بوو .. کێشەى خستە ناو یانەکەوە

2020.07.28 - 16:24
یەکەم یاریزانی ڕیاڵ مەدرید توشی کۆرۆنا بوو .. کێشەى خستە ناو یانەکەوە

ناس کورد-

یاریزانێکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکرا و ئەوەش پێدەچێت ببێتە کێشە لە بەردەم یانەکە بۆ گەشتکردن بۆ بەڕیتانیا و یارییەکەی بەرامبەر یانەی مانچستەرسیتی.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی تەموزی 2020، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەکەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پشکنینەکەی ئەرێنی بووە.

 

یانە مەدریدییەکەی جەختیکردەوە  کە تەندروستیی دیاز باشە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە.

 

توشبوونی ئەو هێرشبەرەی ریاڵ مەدرید لەکاتێکدایە لە 7ی مانگی داهاتوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی لە ئینگلتەرا دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش پێدەچێت ببێتە کێشە بەهۆی هەبوونی بەرکەوتن لەنێوان دیاز و یاریزانانی دیکەی یانەکەی.

 

پێشتر یانەی ریاڵ مەدرید مۆڵەتی گەشتکردنی بۆ ئینگلتەرا لەلایەن ئەو وڵاتەوە وەرگرتبوو بۆ ئەنجامدانی یارییەکە، بەڵام پێدەچێت توشبوونی دیاز وا لەو وڵاتە و یانەی مانچستەرسیتی و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش بکات کە گۆڕانکاری لە بڕیارەکەدا بکەن، یاخود سەرجەم یاریزانانی یانە مەدریدییەکە پشکنینیان بۆ بکرێت.