گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەمنزیکانە چەند بڕیارێکى نیشتیمانى دەردەکەین’

کازمى: پاشەکشە ناکەین لە بەهێزکردنى دامەزراوەکانى دەوڵەت

2020.07.28 - 15:59
کازمى: پاشەکشە ناکەین لە بەهێزکردنى دامەزراوەکانى دەوڵەت

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، پاشەکشە ناکەن لە بەهێزکردنى دامەزراوەکانى دەوڵەت، بەمنزیکانەش چەند بریارێکى نیشتیمانى دەردەکەن.

 

بەپێی راگەیەندراوێکى نوسینگەکەى، کازمى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا جەختیکردووەتەوە، کە بەهەموو هەوڵیانەوە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکان و بەدەمەوەچوونى داواى هاوڵاتیان و پێداویستییەکانیان.

 

وتیشى "وەزارەت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانمان راسپاردووە کە دوربکەونەوە لە بیرۆکراتیەت و کاربکەن بە شێوازى نەرم بۆ جێبەجێکردنى بڕیارەکان، رێکارى یاسایی بەرانبەر هەر کەسێک بگیرێتەبەر کە رێگرى لەبەردەم جێبەجێکردنى هەر بڕیارێکدا دروست بکات".

 

کازمى باسى لەوەشکردووە، لەسەر وەزیرەکان پێویستە گوێ لە دواى هاووڵاتییان و شەقام بگرن و پلان بۆ وەڵامدانەوەیان دابنێن.

 

جەختیشیکردووەتەوە، پاشەکشە ناکەن لە بەهێزکردنى دامەزراوەکانى دەوڵەت، کە ئێستا سەرقاڵى ئەوەن، بڕیارى نیشتیمانى دەردەکەن بۆ وەڵامدانەوەى داواکارییەکانى گەل.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، هێزە ئەمنیییەکان دەبێت پابەندبن بە پاراستنى خۆپیشاندانى ئاشتیانە، لەهەر بە ئامانجگرتن یان تێکەڵکردنى کارتێک، لەهەر لایەنێکەوە بێت.