گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى هەولێر : بکوژى کچەکەى دوێنێ دەستگیرکرا

2020.07.28 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر : بکوژى کچەکەى دوێنێ دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسى قەزاى دەشتى هەولێر راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى کوڕێک بڵاوکردەوە کە خوشکەکەى خۆى کوشتبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسى قەزاى دەشتى هەولێر ئاماژە بەوە کراوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر- بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری بنکەکەیان.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەدواى ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە تیمی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (زینەب) کوژراوە لەلایەن براکەی بەناوی (س.ح.س).

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەشوێنی ڕووداو ڕایکردبوو.

 

جەختیشکراوەتەوە، دوای کەمتر لە (١٢) کاتژمێر توانرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا بگیرێت کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە و بەند کرا بە پێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.