گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو شارانەی جیهان کە بە کامێرای چاودێری تەنراون ’زۆرترینیان لە یەک وڵاتدان’

2020.07.28 - 13:56
ئەو شارانەی جیهان کە بە کامێرای چاودێری تەنراون ’زۆرترینیان لە یەک وڵاتدان’

ناس کورد-

لە جیهاندا ئێستا کامێرای چاودێری بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت، بەڵام هەندێک شاری گەورەی جیهان لەڕادەبەدەر سودیان لەو پێشکەوتنە وەرگرتووە، بەشێوەیەک لەهەندێک شاردا هەر هەزار کەسێک زیاتر لە 100 کامێرای چاودێری بەردەکەوێت.

 

بەگوێرەی ڕیزبەندییەک بۆ ئەو شارانەی کە زۆرترین کامێرایان تێدایە، لەکۆی 20 شاری جیهان 18یان لە چینن.

 

بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی ئەو بوارە، شاری تایوان لە چین، زۆرترین ژمارەی کامێرای چاودێری تێدایە، بەشێوەیەک هەر هەزار کەسێک 119 کامێرا چاودێرییان دەکات.

 

لە پلەی دووەمیشدا هەر شارێکی چین دێت، ئەویش شاری شەنگەهایە، کە هەر هەزار کەسێک 92 کامێرای چاودێری بەردەکەوێت.

 

بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە، شاری لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا لە پلەی سێیەمدا دێت، ژمارەی دانیشتووانی لەندەن زیاترە لە سێ ملیۆن کەس، 627 هەزار و 727 کامێرای تێدایە، واتە 67 کامێرا بۆ هەر هەزار کەسێک.

 

هەر سەبارەت بەو شارانەی لە دەرەوەی چینن، شاری حەیدەر ئاباد لە باشوری وڵاتی هندستان، لە پلەی شەشەمدا دێت و هەر هەزار کەسێک 30 کامێرا چاودێریان دەکات.

 

بەکۆی گشتیی لەسەر ئاستی جیهان 770 ملیۆن کامێرای چاودێری لەکاردان، لەو ژمارەیەش %54ی تەنها لەوڵاتی چینە.