گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتەکەی کازمی ناتوانێت بەبێ بەسەندکردنی بودجەی 2020 چاکسازی ئەنجامبدات

2020.07.28 - 13:27
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتەکەی کازمی ناتوانێت بەبێ بەسەندکردنی بودجەی 2020 چاکسازی ئەنجامبدات

ناس کورد-

ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، حکومەتەکەی کازمی ناتوانێت بەبێ پەسەندکردنی بودجەی 2020 کارنامە حکومییەکەی جێبەجێبکات، دەشڵێت، کێشە ئابورییەکان بەبێ پەسەندکردنى بودجەی گشتی چارەسەرناکرێن.

 

 جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند "جێبەجێکردنی کارنامە حکومییەکەی مستەفاکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەستە بەپەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020".

 

ئاماژە بەوەشکردووە "عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا نەیتوانیوە بە هۆی گەندەڵی لایەن سیاسییەکانی عێراقەوە سود لەو بودجە زەبەلاحانە وەربگرێت کە پشکی شێری ئەو بودجانە ڕۆێشتوە بۆ گیرفانی گەندڵکاران و بەکارهێنراوە لە پڕۆسەکانی سپێکردنەوەی پارە و بەقاچاخبردن بۆدەرەوەی وڵات".

 

جەمال کۆچەر دەشڵێت "دۆسیەی سپیکردنەوەى پارە لە عێراق دۆسیەکی نێو دەوڵەتییە لیژنەی دارایی پەرلەمان ناتوانێت بە تەنها ئەو دۆسییە کۆنتڕۆڵبکات، بەڵکۆ پێویستی بەوە هەیە حکومەت لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی کارلەسەر ئەو پرسە بکات".

 

بەبڕوای ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، "دەبێت بەزوترین کات بودجەی 2020 پەسەند بکرێت، چونکە بەبێ بوونی بودجە حکومەت ناتوانێت بەڵێنەکانی چاکسازی جێبەجێبکات و کێشە ئابورییەکان ئاڵۆزتر دەکات".