گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ مەبەستى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا

بەغدا دوو ملیار دینارى دیکە رەوانەى هەرێم دەکات

2020.07.28 - 11:54
بەغدا دوو ملیار دینارى دیکە رەوانەى هەرێم دەکات

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا دوو ملیار دینارى دیکە رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات، لە چوارچێوەى ئەو هاوکارییەى تەرخانکراوە بۆ هەرێم بۆ روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا.

 

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى درەنگانى شەوى ڕابردوو لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند، بەغدا بڕیاریداوە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات بۆ  بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.

 

وتیشى "لەو بڕە هێشتا دوو ملیار ماوە و دابەشنەکراوە و بەغدا بڕیاریداوە ئەو بڕەش بنێرێت، ئێستا یەک ملیارى گەیشتووە و نوسراومان کردووە بۆ ناردنى بڕەکەى تر".

 

سامان بەرزنجى باسى لەوەشکرد، زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ کڕینى پێداویستى پزیشکى و روبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا خەرجکراوە. بەپێی ئەو پەیڕەوەى وەزارەتى دارایی لەسەرى دەڕوات هاوکارییەکان دابەشکراون.