گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەراوردى قۆناغى یەکەم و دووەم دەکات

وەزیرى تەندروستى: زیاتر 60%ى توشبووانى کۆرۆنا نیشانەیان هەیە

2020.07.28 - 10:39
وەزیرى تەندروستى: زیاتر 60%ى توشبووانى کۆرۆنا نیشانەیان هەیە

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند،  زیاتر 60%ى توشبووانى قۆناغى دووەمى کۆرۆنا لەهەرێم نیشانەیان هەیە، لەکاتێکدا لە قۆناغى یەکەمدا ڕێژەکە 15% بوو.

 

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى درەنگانى شەوى ڕابردوو لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند، لەدواى جەژنى رەمەزانەوە قۆناغى هەڵکشانى دووەمى کۆرۆنا دەستپێکرد کە مەترسیدار بوو.



وتیشى تا 13ى ئایار، تەنها 391 حاڵەت، پێنج مردن تۆمارکرابوو، سێ نەخۆش لە نەخۆشخانەکان مابوونەوە، ئێستا رێژەى توشبوون 97% بەرزبووەتەوە کە زۆربەیان گەنجن لە تەمەنى 30-39 ساڵیدان. 



رونیشیکردەوە، لە قۆناغى یەکەمدا رێژەى مردن کەمتر لەسەدا یەک بوو بەڵام ئێستا زۆر بەرزبووەتەوە.



سامان بەرزنجى باسى لەوەشکرد، لە قۆناغى یەکەمدا رێژەى توشکردنى کەسانى تر کەمتر بوو لەیەک کەس، بەڵام ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ 1.7 کەس.



ئەوەشى خستەڕوو، ئێستا ئامارەکە لەلوتکەیەکدا بەرەو ئاڕاستەیەکى سەقامگیر دەڕوات ئەوەش ئومێدێک دەبەخشێت کە جارێکى تر بەرزنەبێتەوە.



بەوتەى وەزیرى تەندروستى، خراپى بارو گوزەرانى خەڵک، رۆڵى نابەپرسانەى هەندێک، کردنەوەى شوێنەکان و ئاساییکردنەوەى ژیان، هۆکارى هەڵکشانى ئامارى کۆرۆنان.