گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆ ئەنجامى لێکۆڵینەوەى سەرەتایی لە روداوەکانى گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا ئاشکراکرد

2020.07.28 - 10:04
وەزارەتى ناوخۆ ئەنجامى لێکۆڵینەوەى سەرەتایی لە روداوەکانى گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا ئاشکراکرد

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئەنجامى لێکۆڵینەوەى سەرەتایی لە روداوەکانى گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا ئاشکراکرد و جەختیکردەوە چەند گروپێکى "تاوانکارى مەترسیدار" هەوڵدەدەن ئاژاوە دروستبکەن لەرێگەى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لەناوخۆیانەوە.

 

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، "هێزە ئەمنییەکان لەچەند کاتژمێرى ڕابردوودا و لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکانى شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە چەند گروپێکى تاوانکارى مەترسیداریان ئاشکراکردووە لە گۆڕەپانى تەحریر کە هەوڵى نانەوەى ئاژاوە دەدەن لەرێگەى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران لەناوخۆیانەوە و دروستکردنى پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە ئامانجیان پاراستنى ئاسایشى گۆڕەپانەکە و مافى ئازادى دەربڕینە بەشێوەى ئاشتیانە".

 

جەختیشیکردووەتەوە لەسەر رێنماییەکانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان بۆ بەکارنەهێنانى گولـە دژى خۆپیشاندەران بەهەر هۆکارێک بێت.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق داواى لە خۆپیشاندەران کردووە هاریکارییان بکەن بۆ پاراستنى گۆڕەپانى تەحریر و دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى هەوڵى ئەنجامدانى کردەوەى توندوتیژى و تیرۆکردن دەدەن و دەیخەنە پاڵ هێزە ئەمنییەکان.

 

بە پێویستیشی زانیوە "گەنجانى هۆشیار بە بەرپرسیارێتییەوە سەیرى ئاڕاستەى هەڵەى ئەو گروپە چەکدارانەى دەرەوەى یاسا بکەن کە دەیانەوێت وڵات ڕابکێشن بۆ جێبەجێکردنى ئامانجە پیسەکانیان".