گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕێگەى دانانى یەک ملیۆن کامێراوە چاودێرى شارى بەغدا دەکرێت

2020.07.28 - 08:59
لەڕێگەى دانانى یەک ملیۆن کامێراوە چاودێرى شارى بەغدا دەکرێت

ناس کورد-

وەزیرى گەیاندنى عێراق رایگەیاند، لە ماوەیەکى نزیکدا یەکەم پڕۆژەى وەزارەتەکەیان لە بوارى بە ئەلەکترۆنیکردنى کاروبارى فەرمانگەکان بە هاوکارى فەرمانگەى دادنووس لە وەزارەتى دادى عێراق، جێبەجێ دەکەن.

 

ئەرکان شەهاب ئەحمەد، وەزیرى گەیاندنى عێراق لەمیانەى لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "بەهاوکارى فەرمانگەى دادنووس لە وەزارەتى دادى عێراق بەمزووانە یەکەم پڕۆژە لە بوارى بە ئەلەکترۆنیکردنى کاروبارى فەرمانگەکان ئەنجام دەدەین و تیایدا بەدەستهێنانى بریکارى تایبەت و گشتى بە ئەلەکترۆنى دەکەین".

 

وەزیرى گەیاندنى عێراق رونیکردەوە، پڕۆژەیەکى ترى وەزارەتەکەیان بریتى دەبێت لە بڕینى تکتى گەشتى ئاسمانى لەڕێگەى مۆبایلەوە.

 

ناوبراو جەختى لەسەر جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى ئەمنى نوێ کردەوە بۆ چاودێریکردنى شارى بەغدا، ئەویش لە رێگەى دانانى کامێراى چاودێرى لەسەر یەک ملیۆن ستون و دابینکردنى وزە بۆى.

 

ئاماژەى بەوەش کرد "ئەو پڕۆژەیە دەتوانێت هەر کارێکى تیرۆریستى یان تاوانکاریى و هەروەها دەستدریژى و دزین و تەنانەت کێشە خێڵەکییەکانیش، تۆمار بکات".