گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى لەبارەى دوو تەقینەوەی بنکەیەکى سەربازى بڵاوکردەوە

2020.07.28 - 08:34
شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى لەبارەى دوو تەقینەوەی بنکەیەکى سەربازى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە درەنگانێکى شەودا راگەیەندراوێکى لەبارەى تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەى بنکەیەکى سەربازى لە پارێزگاى سەڵاحەدین بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە توانراوە لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمەکانى بەرگرى شارستانى توانیوویانە کۆنترۆڵى ئاگرکەوتنەوەى بنکەیەکى سەربازى لە شارى سەڵاحەدین بکەن کە هێشتا هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق " لەکاتژمێر 11ى شەوى 27ى تەمووزى 2020، دوو تەقینەوە لە بنکەى سەربازى ئاسمانى شەهید ماجید تمەیمى لە پارێزگاى سەڵاحەدین ڕوویداوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى توانیوویانە ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن کە لەئەنجامى ئەو دوو تەقینەوەیەدا دروست بوو".

 

راگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوە کردووە هۆکارى تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکرێت.

 

جەختیشکراوەتەوە "ڕوداوەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە".