گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..پێکدادانى نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لەگۆڕەپانى تەحریرى بەغدا

2020.07.27 - 23:38
ڤیدیۆ..پێکدادانى نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لەگۆڕەپانى تەحریرى بەغدا

ناس کورد-

 

بۆ رۆژى دووەم لەسەریەک، گۆڕەپانى تەحریر لە ناوەڕاستى بەغدا و دەوروبەرى ئاڵۆزى بەخۆوە بینى لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانى پۆلیس.

 

بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتووە، دیمەنى پێکدادانەکان دەردەکەوێت لە گۆڕەپانى تەحریر و دەوروبەرى، لەگەڵ داخستنى ژمارەیەک شەقام بە سوتانى تایە، هەروەها دەنگى تەقە دەبیسترێت.

 

هەر لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا برینداربوونى ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەردەکەوێت بەهۆى پێکدادانەکانەوە، کە عەسرى ئەمڕۆ دوشەممە دەستیپێکرد، دواى دەستپێکردنى خۆپیشاندانێکى ناڕەزایی لە گۆڕەپانى فیردەوس بەرەو گۆڕەپانى تەحریر بۆ ئیدانەکردنى رووداوەکانى ئێوارەى ڕابردوو، کە بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیانى دیکەش برینداربوون.