گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زێڕ نرخێکى دیکەى پێوانەیی تۆمارکرد

2020.07.27 - 22:30
زێڕ نرخێکى دیکەى پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى زێر ئاستێکى دیکەى پێوانەیی تۆمارکرد، لەگەڵ توندبوونى ناکۆکییەکانى نێوان ئەمریکاو چین، لەکاتێکدا لاوازى دۆلار هانى وەبەرهێنەرانى داوە پەنا ببەن بۆ کڕینى زێڕ.

 

 

نرخى زیڕ لە مامەڵە خێراکان گەیشتە ئاستێکى پێوانەیی و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 1945.16 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

هەروەها نرخى زێڕ لە گرێبەستە دواخراوەکانى ئەمریکا گەیشتە 1931.00 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

ئەمە دووەم نرخى پێوانەیی زێڕە لەماوەى چەند رۆژێکدا، دواى ئەوەى رۆژى 25ى ئەم مانگە، بەربەستى 1900 دۆلارى بۆ هەر ئۆنسەیەک شکاند بۆ یەکەمجار لەساڵى 2011 ەوە. 

 

نرخى زیویش بەهەمان شێوە رووە لەبەرزبوونەوە کردووە و گەیشتووەتە 24.57 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، کە بەرزترین نرخى لە ئابى 2013 ەوە.

 

سونى کومارى شیکەرەوەى ستراتیژى لە دامەزراوى ئی.ئێن.زد دەڵێت، ئێستا دۆخێکى زۆرباشە بۆ هەڵکشانى زێڕ، لەگەڵ بوونى قەیرانى کۆرۆنا و هەوڵى بانکە ناوەندییەکان بۆ دەستکەوتنى پارەى کاش.

 

وتیشى "دابەزینى داهات و لاوازى دۆلار و گرژى جیۆسیاسی نێوان ئەمریکا و چین، خواستى لەسەر زێڕ بەرزکردووەتەوە وە کاڵایەکى جێگەى متمانە، لەکاتێکدا خواست لەسەر دۆلارى ئەمریکى داکشاوە".