ناس کورد-
سەربازگەى تاجى لە باکورى بەغدا روبەڕووى هێرشى موشەکى بووەوە و هێشتا زیانەکان نەزانراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ژمارەیەک موشەک لەناو سەربازگەى تاجى کەوتونەتە خوارەوە، کە بارەگاى ئەمنى و هێزەکانى هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکانى تێدایە.
ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانەوە نازانرێت.
لەچەند رۆژى ڕابردوودا چەند هێرشێکى دیکەى موشەکى کرانە سەر چەند سەربازگەیەک لە عێراق بەتایبەتى لەبەغدا، کە زیانى ماددیان لێکەوتووەوە.
تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتییان لەو هێرشە موشەکیانە ڕانەگەیاندووە.