گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزى

2020.07.27 - 20:30
مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو دابەزى

ناس کورد-

ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا بەراورد بە دوێنێ دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە، هەروەها ژمارەى توشبوونیش کەمیکردووە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا پێنج حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ 17 حاڵەتى مردن تۆمارکرابوو.

 

هەروەها لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 185 توشبوو تۆمارکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ  197توشبوو تۆمارکرابوو.

 

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

 

  1. کەرەنتین:  (١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٠٥٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٣٤٧ سلێمانی)، (٧٠٨ دهۆك).

  1. پشکنین:  (٢٢٨٧ پشکنینی نوێ)

(٨٦١ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی، ٢٠٦ گەرمیان، ٥٣ ڕاپەڕین)، (٧٣٥ دهۆك)، (٢١ هەڵەبجە).

  1. تووشبوو:  (١٨٥ تووشبووی نوێ)

(٩٣ هەولێر)

(٣٢ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین)

(١٥ دهۆك)

(٥ هەڵەبجە)

  1. چاکبوون:  (١٧٢١ چاکبوون)

(٦٩ هەولێر)

(١٥٧٧ سلێمانی "لە دوو حەفتەی ڕابردوودا"، ٢٨ گەرمیان، ٢١ ڕاپەڕین)

(١٦ دهۆك)

(١٠ هەڵەبجە)

  1. مردن:  (٥ مردن)

(١ هەولێر)

(٣ سلێمانی، ١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢٠١٨٣ هاوڵاتی (١٩١٢٨ دەرچوو)

پشکنین ١٩٢٤٠٧ (٨٢١٢٤ هەولێر، ٦٣٢٠٣ سلێمانی، ٤٥١٩٨ دهۆك، ١٨٨٢ هەلەبجە)

تووشبوون ١٢٦٣٥ (٣٥٨٧ هەولێر، ٨١٩٥ سلێمانی، ٤٢٤ دهۆك، ٤٢٩ هەلەبجە)

چاکبوون ٨٥٥٦ (٢٦٥٨ هەولێر، ٥٢٠٧ سلێمانی، ٣٣١ دهۆك،  ٣٦٠ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٥٨٣ (٨٢٨ هەولێر، ٢٦٠١ سلێمانی، ٩٣ دهۆك،  ٦١ هەلەبجە)

مردن ٤٩٦  (١٠١ هەولێر، ٣٨٧ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)