گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بۆ زیادکردنی توانای کارەبای نیشتمانیی عێراق

هەرێمی کوردستان 450 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت

2020.07.27 - 18:54
هەرێمی کوردستان 450 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەفرۆشێت

ناس کورد-

وەزیرى کارەباى عێراق ئاشکرایکرد، 450 مێگاوات کارەبا لە هەرێمى کوردستانەوە هاوردە دەکەن، لەگەڵ 200 مێگاواتی تر لە تورکیا بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى کەمیی کارەبا.

 

ئەو وتانەى ماجد مەهدى حەنتوش، وەزیرى کارەبا لە میانەى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ پارێزگارى نەجەف و عەدنان زورفى پەرلەمانتارى عێراق بۆ تاوتوێکردنى ڕەوشى کارەبا، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیەکى نوسینگەى پارێزگارى نەجەف.

 

بەپێی بەیاننامەکە، وەزیرى کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، سەبارەت بە دابینکردنى کارەبا لەم وەرزەدا چارەسەریان پێیە، ئەویش خۆى دەبینێتەوە لە هاوردەکردنى 450 مێگاوات کارەبا لەهەرێمى کوردستان و 200 مێگاوات لە تورکیاوە.

 

وتیشى، "لەدوو ڕۆژى داهاتوودا دەستدەکەین بە ڕاکێشانى کارەبا لە تورکیاوە".

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى کارەبا بەڵێنیداوە بەشە کارەباى پارێزگاى نەجەف لە هەفتەى داهاتووەوە زیاد بکرێت، ئەوەش بەپێی بەیاننامەکە.