ناس کورد-
لە سنوری باکوری ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵا دروست بوو، هێشتا شەڕ بەردەوامە و ناتانیاهۆش دەڵێت لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سوپای ئیسرائیل دەڵێت هێزەکانی حزبوڵا لە ناوچەى مەزار شەبعا دەربازی سنورەکە بوون و بەرپەچی هێرشەکەیان داوەتەوە و بۆردومانی بەری لوبنانیان کردووە کە بنکەکانی حزبوڵای تێدایە، هاوکات میدیاکانی لوبنانیش دەڵێن حزبوڵا هێرشی موشەکی کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای ئیسرائیل و بەوە شەڕەکە دروست بووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزەکانیان ئامادەیەی هەموو سیناریۆیەکە و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەى بەپەلەیان لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی دەستپێکرد.
ئاماژەى بەوەشکردووە، فڕۆکەخانەى "ڕوش بینا" لە ناوچەکە داخراوە بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، "سوپا هەوڵێکی دزەکردنی هێزەکانی حزبوڵای بۆ ناوچەکە شکستپێ هێناوە."