گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

2020.07.27 - 15:46
عێراق؛ راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە تۆمارکردنى  2553 توشبووى نوێ کراوە لەسەرجەمى تاقیگەکانى عێراقدا.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 17141 پشکنین لە تاقیگەکانى عێراق کراوە و بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان لەسەرەتاى دەرکەوتنى کۆرۆناوە گەیشتووەتە 929839 پشکنین.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1927 توشبوو چاکبوونەتەوە و لەو ڕێژەیە سەبارەت بە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەمجۆرە بووە: 32 چاکبوو لە سلێمانى، 65 چاکبوو لە هەولێر، 3 چاکبوو لە دهۆک، 85 چاکبوو لە کەرکوک".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووە نوێیانەشى کە لە تاقیگەکاندا تۆمارکراوون دیارى کراوە کە 2553 توشبووى نوێ بووە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ڕیژەکە بەمجۆرە بووە " 110 توشبووى نوێ لە سلێمانى، 74 توشبووى نوێ لە هەولێر، 13 توشبووى نوێ لە دهۆک، 132 توشبووى نوێ لە کەرکوک".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان لەدەستداوە بە 96 گیانلەدەستدانا تۆمارکراوە، کە لەو ژمارەیە "9 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 8 لە هەولێر و 8 لە شارى کەرکوک بووە.