کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری قەدەغەكردنی گواستنەوەی گەنمی لەنێوان شارەكانی عێراق قەدەغەكرد جگە لەو بارهەڵگرانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق كە گەنم دەگوێزنەوە.
.
فەریق روكن محەمەد حەمید بەیاتی سكرتێری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند "فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و دەستەی خاڵە سنورییەكان و فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنور و سەرجەمی دەزگا ئەمنییەكانی عێراق و سەرجەمی بازگە دەرەكییەكانی نێوان سنوری ئیداری پارێزگاكان راسپاردووە رێگە نەدەن بە گواستنەوەی گەنم لەنێوان پارێزگاكان".
.
بەوتەی بەیاتی راسپاردەكەی سەرۆك وەزیران تەنها ئەو بارهەڵگرانەی وەزارەتی بازرگانی و كۆمپانیاكانی گواستنەوەی خۆراك ناگرێتەوە كە هەماهەنگیی رەسمییان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی هەیە و گەنم لە بەندەری ئوم قەسر و نێوان پارێزگاكان دەگوازێتەوە.
.
سكرتێرەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامانجی دەركردنی ئەو بڕیارەی بۆ رێگریكردن لە بەقاچاخبردنی گەنمی جوتیاران گەڕاندەوە.