گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەنین بچنە پەرلەمان

2020.07.27 - 12:15
سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەنین بچنە پەرلەمان

ناس کورد-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە بەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەشییەوە لە پەرلەمان ئامادەبن بۆ گتوگۆکردن لەسەر کێشە داراییەکانی هەرێم، بەڵام وەڵامیان داونەتەوە و سبەینێ چەند وەزیرێک ئامادە دەبن.

 

لەمیانەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی پرسی: "ئێوە داواتان لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکان کردووە لە پەرلەمان ئامادەبن و ئەوان ڕەتیبکەنەوە؟."

 

لەوەڵامدا ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بەڵێ، ئێمە داوامان لەسەرجەمیان کردووە هەر لە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتەوە تاوەکو وەزیرەکان کە بێنە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان، وەڵاممان دراوەتەوە بە هاتنی وەزیرەکان."

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ چەند وەزیرێک بچنە پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە داراییەکانی هەرێم و پرسی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام بەشێك لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان داوای ئەوە دەکەن، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش لە دانیشتنەکە ئامادەبن.