گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى عێراق؛ پلەکانى گەرما نیوەى پلەى کوڵان تێدەپەڕێنێت 

2020.07.27 - 10:19
کەشوهەواى عێراق؛ پلەکانى گەرما نیوەى پلەى کوڵان تێدەپەڕێنێت 

ناس کورد-

كەشناسێكی عێراقی پێشبینی ئەوە دەكات، لەزۆربەی ناوچەكانی عێراق پلەكانی گەرما زیاتر بەرزبێتەوە و لەبەغدا و پارێزگاكانی باشور پلەكە بگاتە زیاتر لەپلەی نیوەی كوڵاندن.

 

لەڕاگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ (دووشەممە،27ی تەمموزی 2020) بڵاوی كردووەتەوە، واسیق سەلامی كەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی كاریگەرییەكانی بەرگە هەوای سەرو و دابەزینی پاڵەپەستۆی گەرمی كەشوهەوا ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەكاندا زۆر گەرم بێت لەگەڵ بوونى هەور بە ئاسماندا بەشێوەی پچڕ پچڕ بەتابیەت لەناوچەكانی خۆرئاوا و باكور.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پلەكانی گەرما بەراورد بە شەوی ڕابردوو زیاتر بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە :" دهۆك  46 پلە و هەولێر 48 و سلێمانی 45 و كەركوك 48 و سەڵاحەدین 50 پلە و ئەنبار 50 و دیالە 51 پلە و بەغدا 52 پلە و كەربەلا 50 پلە و واسیت 52 پلە و نەجەف 51 پلە و بابل 52 پلە و دیوانیە 52 پلە و سەماوە 51 پلە و زەیقار 52 پلە و میسان 51 پلە و بەسڕە 52 پلە "

 

سەلامی ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات بەهۆى بەرزبوونەوەى گەرما ئەمڕۆ نەچنە سەر كارەكانیان و خۆیان بەدووربگرن لە چوونە بەر تیشکى خۆر بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ.



سەلامی ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، لەمڕۆدا ئاڕاستەى با بەرەو زۆربەى ناوچەکانی باكووری خۆرئاوا وەردەچەرخێت جگە لەبەسڕە و چۆڵاییەكانی باشوور و بەئاڕاستەی باشوری خۆهەڵات لەشەودا بەردەوام دەبێت و دواتر بەرەو باكوری خۆرئاوا ئاراستەدەگرێت و لەبەرەبەیانی سبەێنیشدا لەناوچەی باشور و شارەكانی فوراتی ناوەڕاست ئاو هەوا شێدار دەبێت.

 

بەپێی پێشبینەكانی ئەو كەشناسە عێراقییە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا كەشوهەوای گەرم پاشەكشە دەکات و پلەكانی گەرما بۆ 4 پلە لەهەندێ ناوچە دادەبەزێت.