گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاستى هەناردەى ئێران بۆ عێراق  بەڕێژەى 40% دابەزیوە

2020.07.26 - 23:27
ئاستى هەناردەى ئێران بۆ عێراق  بەڕێژەى 40% دابەزیوە

ناس كورد-

ئێران دابەزینى ئاستى هەناردەى کاڵا نانەوتیەکانى بۆ عێراق بەڕێژەى 40% ڕاگەیاند لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا.

 

بەپێی ماڵپەڕى ژورى بازرگانى هاوبەشى ئێران و عێراق، حامد حسێنى ئەمیندارى گشتى ژورەکە ڕایگەیاندووە، ئێران لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا پێنج ملیۆن تەن کاڵاى نانەوتى هەناردەى عێراق کردووە، بەبەهاى 1.45 ملیار دۆلار.

 

بەپێی ماڵپەڕەکە، ئاستى هەناردەى ئێران بۆ عێراق لەو ماوەیەدا 40% کەمیکردووە لەرووى قەبارەوە، لەرووى داهاتیشەوە 38.3% کەمیکردووە، بەراورد بەهەمان ماوەى ساڵى ڕابردوو.

 

سەربارى سزاکانى ئەمریکا، بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا بووە هۆى دابەزینى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى تاران و بەغدا بەهۆى داخستنى سنورەکانەوە.

 

دابەزینى ئاستى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات لەکاتێکدایە، حەسەن رۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران بەم دواییانە ڕایگەیاند لەگەڵ عێراق ئامانجیان ئەوەیە قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بگەیەننە 20 ملیار دۆلارى ساڵانە.