گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاران: فیڵێكی فڕۆكە ئەمریكیەكانمان بەسەر ئاسمانی سوریاوە ئاشكرا كرد 

2020.07.26 - 23:13
تاران: فیڵێكی فڕۆكە ئەمریكیەكانمان بەسەر ئاسمانی سوریاوە ئاشكرا كرد 

ناس کورد-

بەرپرسێكی باڵای ئێران ئاشكرای کرد، ڕێگریكردنی فڕۆكە ئەمریكیەكان لەفڕۆكە مەدەنییە ئێرانییەكان بەسەر ئاسمانی سوریاوە ڕوداوێكی ئاسایی نیە و فیڵ لەڕادارە سورییەكان دەكرێت و بەوەش گیانی هاووڵاتیان دەخرێنە مەترسییەوە.

 

حوسێن ئەمیر عەبدول ئالهیان، یاریدەدەری تایبەتی ئەنجومەنی شورای ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی ئاماژەى بەوە کرد، ئەو بنكەیان دەستنیشانكردووە كە فڕۆكەكانی ئەمریكا بۆ ڕێگریكردن لەفڕۆكە مەدەنییە ئێرانیەكان بەكاریدەهێنێت و بەرپرسانی ئێرانی زیاتر لە 90%ى وردەكاری ئەو ڕوداوەیان ئاشكرا كردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو ڕوداوەش هەروا ئاسایی نیە و هەندێك شیكردنەوەی جیاوازی لەسەر هەیە و یەكێك لەوانە دەوترێت ئەو ڕوداوە بۆ فیڵكردنە لە ڕادارە سورییەكان بۆ ئەوەی وای لێبكەن ببێتە هۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە مەدەنییەكانی ئێران.

 

ئالهیان باسی لەوەش كردووە، دەبێت ئەمریكیەكان ئەوە بزانن هێشتا تۆڵەكردنەوەی قاسم سولەیمانی دەستی پێنەكردووە و ئەو جۆرە كارە بێزاركەرانەش كە دەیانكات ئاكامێكی باشی نابێت بەهۆی ئەوەی ئەو ڕوداوە ناعەقڵانیانە مەترسی بۆ سەر گیانی سەرنشینە مەدەنییەكانی ئێران دروست دەكات.

 

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی ئەو كارانەی ئەمریكا دەگرنە بەر بەڵام هەندێجار دەبێت ئەمریكییەكان باجێكی قورسی ئەو كارانە بدەن كە پێهەڵدەستن.