گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق: قوربانيانى كۆرۆنا دەتوانرێت لەهەر گۆڕستانێك بنێژرێن كە كەسوكاريان دەيانەوێت

2020.07.26 - 21:43
عێراق: قوربانيانى كۆرۆنا دەتوانرێت لەهەر گۆڕستانێك بنێژرێن كە كەسوكاريان دەيانەوێت

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشكرايكرد، رێگە بە كەسوكارى قوربانيانى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەدرێت كەسوكاريان لە هەر گۆڕستانێك بنێژن كە خۆيان دەيانەوێت.

 

ئەم بڕيارەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەكاتێكدايە كە گۆڕستانى تايبەت بە قوربانيانى كۆرۆنا دروستكراوە و لە سەرەتاوە قوربانيەكان لەو گۆڕستانانە نێژراون و تائێستا زياتر لە چوار هەزار قوربانى ڤايرۆسەكەيان تێدا نێژراوە.

 

وەزارەتى تەندروستى باسى لەوەكردوە، رێنماييەكانى رێكخراوى تەندروستى جيهانى باسى دابينكردنى گۆڕستانى تايبەت بە قوربانیانى كۆرۆنايان تێدا نييە و دەتوانرێت لە هەر گۆڕستانێك بنژێرێن كە كەسوكارەكەيان دەيانەوێت.

 

بەپێى بڵاوكراوەكەى وەزارەتى تەندروستى عێڕاق، هەروەها لارى نييە لە ناشتنى قوربانيانى كۆرۆنا هەروەك قوربانيانى نەخۆشيەكانى تر، ئەوەش لەڕووى قوڵى گۆڕەكە و پرۆسەكانى تر، بەڵام پێويستە ڕێوشوێنى خۆپاراستن بگيرێتە بەر ئەوەش بەپێى ڕێنماييەكانى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى و دەبێت لايەنى تەندروستيش سەرپەرشتى بكات.

 

جەختیشكراوەتەوە، جەستەى مردوانى كۆرۆنا دواى پاكژكردنەوەيان لە نەخۆشخانە چيتر گوازەرەوەى ڤايرۆسەكە نابن، دواى ناشتنيشيان هيچ مەترسيەك لەسەر دەرەوەى گۆڕەكە دروست ناكەن.