گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمى کوردستان؛ توشبوون بە کۆرۆنا کەمیکرد و گیانلەدەستدان زیادى کرد

2020.07.26 - 21:02
هەرێمى کوردستان؛ توشبوون بە کۆرۆنا کەمیکرد و گیانلەدەستدان زیادى کرد

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى کۆرۆناى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەراورد بە دوێنێ (شەممە) ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کەمیکردووە و گیانلەدەستدان زیادى کردووە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2080 پشکنینى نوێ کراوە کە ٩٠٧ پشکنین لە هەولێر، ٤٣٥ لە سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان، ٥٣ ڕاپەڕین، ٤٧١ لە دهۆك، ٣٠ پشکنین لە هەڵەبجە بووە".

 

لەبارەى ژمارەى توشبووى نوێى کۆرۆنا کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا تۆمارکراوە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 197 توشبووى نوێ کراوە، بەمجۆرە "٧٤ هەولێر، ٦٨ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٩ ڕاپەڕین، ١٣دهۆك، ٧ هەڵەبجە".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چاکبوونەوەى 100 توشبووى کۆرۆنا لەشارەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، بەمجۆرە "٦٥ هەولێر،١٠ گەرمیان، ١٠ ڕاپەڕین، ٣ دهۆك،١٢ هەڵەبجە".

 

سەبارەت بە ژمارەى گیانلەدەستدان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 17 گیانلەدەستدان کراوەتەوە، بەمجۆرە"٨ هەولێر، ٩ سلێمانی".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئامارى گشتى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:

کەڕەنتین ٢٠١٨٢ هاوڵاتی-  (١٨٧٠٨ دەرچوو)

پشکنین ١٩٠١٢٠- (٨١٢٦٣ هەولێر، ٦٢٥٣٣ سلێمانی، ٤٤٤٦٣ دهۆك، ١٨٦١ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٤٥٠ -  (٣٤٩٤ هەولێر، ٨١٢٣ سلێمانی، ٤٠٩ دهۆك، ٤٢٤ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٨٣٥- (٢٥٨٩ هەولێر، ٣٥٨١ سلێمانی، ٣١٥ دهۆك،  ٣٥٠ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥١٢٤ -  (٨٠٥ هەولێر، ٤١٥٩ سلێمانی، ٩٤ دهۆك،  ٦٦ هەڵەبجە)

مردن ٤٩١-  (١٠٠ هەولێر، ٣٨٣ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)