گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای هەڕەشەیەكی توندی یۆنان توركیا كەشتیە جەنگییەكانی لەكەناراوەكانی ئەو وڵاتە كشاندەوە

2020.07.26 - 20:45
دوای هەڕەشەیەكی توندی یۆنان توركیا كەشتیە جەنگییەكانی لەكەناراوەكانی ئەو وڵاتە كشاندەوە

ناس کورد- 

میدیایەكی یۆنانی ئاشكرای کرد، دوای ئەوەی توركیا دوو كەشتی جەنگی ڕەوانەی كەناراوەكانی قوبڕسی سەر بە یۆنان كردووە بەمەبەستی گەڕان بەدوای گاز و وزەدا لەو ناوچەیە، بەهۆی هەڕەشەیەكی توندی یۆنانەوە کەشتییەکانى كشاندووەتەوە.

 

ماڵپەڕی گریك ستی تایمی یونانی بڵاوی كردووەتەوە، كشانەوەی كەشتیە جەنگیەكانی توركیا دوای هەڕەشەیەكی زمان توندی یونان هات لەسەر ئەو ڕوداوە و بەپێی وتەی سەرچاوەیەكیش كە بەماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندووە، كەشتیەكانی توركیا بەناوی ئۆراك ڕیس هێشتا لەسنورەكانی دەرەوەی ئەنتاڵیادا لەنگەری گرتووە و نەچووەتە ناو ئاوەكانی هەرێمی ئەسیناوە.

 

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو توركیا ڕایگەیاند، دەستدەكات بەگەڕانی كەشتی حەفری سەربازی و تا 8ی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لەماوەكانی ڕابردووشدا بەو هۆیەوە گرژییەكانی نێوان ئەنكەرە و ئەسینا پەڕەی سەند تا گەیشتە هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕ.

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆكوەزیرانی یۆنان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە توركیا ناتوانێت بواری دەریایی یۆنانی پێشێل بكات وكشانەوەی كەشتیە جەنگیەكانیشی ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی ئامادەی ئەوە نیە كە  ئەوەی بەمەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ یۆناندا وەسفی دەكرد جێبەجێ بكات.

 

لای خۆشیەوە، هێزی دەریای یۆنانی ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتی ئامادەباشی بەهۆی كردەوەكانی توركیاوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەكانی وزە لەدوورگەیەكی یۆنانی، بەمەبەستی سەربازی بورجیان لەسەر دەریای ئیجە هەڵكردووە.

 

چاودێرانیش وای دەبینن، فشارە نێودەوڵەتیەكان بەتایبەت لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پێدەچێت پاڵی بەئەنكەرەوە نابێت گەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت لەو ناوچەیە بكشێتەوە.