گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تەقینەوە سەربازگەیەکى لە باشورى بەغدا هەژاند

2020.07.26 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تەقینەوە سەربازگەیەکى لە باشورى بەغدا هەژاند

ناس کورد-

سێ تەقینەوەى یەک لەدواى یەک لە بنکەى سەربازى سەقەر لە باشورى بەغدا روویاندا و هێشتا زیانەکان نەزانراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەوتەى سەرچاوەیەکى ناوچەیی بۆ ناس کورد، سێ تەقینەوەکە یەک لەدواى یەک روویانداوە، بەڵام شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو تەقینەوەى یەک لەدواى یەک لەو بنکەیە روویانداوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، تەقینەوەکان لە کاتژمێر شەش و چل خولەک روویانداوە لە ناوچەى سەیدیە لە سەربازگەى سەقەر.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى گەیشتنى تیمەکان بۆ شوێنى رووداوەکە دەرکەوتووە کە کۆگایەکى چەک و کەلوپەلى سەربازى سەر بە پۆلیسى فیدراڵى بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرما و خراپى هەڵگرتیانەوە تەقیوەتەوە.