گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕۆژانى جەژندا هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت؟

لیژنەی باڵای تەندروستی بەسەرۆکایەتى کازمى کۆبوەوە و چەند بڕیارێکى دەرکرد 

2020.07.26 - 18:47
لیژنەی باڵای تەندروستی بەسەرۆکایەتى کازمى کۆبوەوە و چەند بڕیارێکى دەرکرد 

ناس کورد- 

بەسەرپەرشتی سەرۆكوەزیران، لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی هاونیشتیمانیانی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد كە لەناویاندا بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان هاتوچۆكردن قەدەغە دەكرێت.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنى سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ یەكشەممە لەكۆبونەوەیەكی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی هاووڵاتیان كە مستەفا كازمی سەرۆكایەتی كردووە، سەرباری تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گشتی ژمارەیەك بڕیاریش تایبەت بەڕۆژانی جەژنی قوربان دەركراون، بەم شێوەیەی لای خوارەوە: 

 

1- لەڕۆژی پێنجشەممەوە 30 تەمموز و ڕۆژانی جەژنەوە تاڕێكەوتی 9ی ئاب قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و دوای جەژن چاو بەدۆخی قەدەغەدا دەخشێنرێت.

 

2- بەگوێرەى ڕێنمایە تەندروستیەكان نۆرینگە تایبەتەكان دەكرێنەوە.

 

3- وەزارەتی تەندروستی ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنان دەكات بەمەبەستی دامەزراندنی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین.

 

4- ئاسانكاری بۆ هێنانی بوتڵی ئۆكسجین لەكوێتەوە دەكرێت.

 

5- وەزارەتی تەندروستی بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕاوێژكارانی تایبەتمەندا هەوڵی كردنەوەی كلینیكی ڕاوێژكاری پزیشكی ئەلیكترۆنی دەدات.

 

6-ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەلایەن تیمی خۆپارێزییەوە لەفڕۆكەخانەکاندا جێبەجێدەكرێت.

 

7-هێزە ئەمنیەكان ڕێنمایی و بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی جێبەجێدەكەن.

 

8-تۆڕی میدیای عێراقی هەڵدەستێت بەبڵاوكردنەوەی بەرنامەیەكی چڕوپڕی هۆشیاركردنەوە و خۆپارێزی تەندروستی.