ناس کورد-
هاووڵاتیانى شارى ڕانیە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوا لە سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن وەفایان هەبێت و ڕۆژى سەختى راپەڕین و بەرخۆدانی ئەو ناوچەیەیان لەبەرچاوبێت و بودجەى پێویست بۆ تەواوکردنى چەند پڕۆژەیەکى ئەو شارە تەرخان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە رێگاى راگەیاندنەکانەوە دیتمان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى گەورەیان لە چەند شار و شارۆچکەیەک دانا، جێگاى دەستخۆشى و پێزانینمانە دڵنیاشین ئەو پڕۆژانە دەبنە مایەى سودگەیاندن بە هاونیشتیمانیان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاووڵاتیانى شارى رانیە داوا لەسەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن ئاوڕێکى جدى و بەپەلە لە دەڤەرى راپەڕین بەگشتى و قەزاى رانیە بەتایبەتى بدەنەوە بۆ تەواوکردنى پڕۆژە نیوە چڵ و تەواونەکراوەکانى و تەرخانکردنى بودجەى پێویست بۆیان.
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو پڕۆژە تەواونەکراوانەى شارەکە کراوە کە بریتین لە : نەخۆشخانەى 300 تەختییەکە، پڕۆژەى ئاوى دەربەند، دوو سایدى ناو بازاڕ، تەواوکردنى دووسایدى رانیە-دوکان، بەنێودەوڵەتیکردنى مەرزى کێلێ".