گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان کرێکاری کۆریای باشور کە لە عێراق کاردەکەن توشی کۆرۆنا بوون

2020.07.26 - 14:45
دەیان کرێکاری کۆریای باشور کە لە عێراق کاردەکەن توشی کۆرۆنا بوون

ناس کورد-  

بەرپرسانی تەندروستیی کۆریای باشور دەڵێن، لە کۆی 293 کرێکاری وڵاتەکەیان کە لە عێراق کاردەکەن 71 کەسیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

ڕۆژی هەینی، 24ی تەموزی 2020، کۆریای باشور لەڕێگەی فڕۆکەیەکی سەربازییەوە 293 کرێکاری وڵاتەکەی کە لە عێراق کاردەکەن گواستەوە بۆ وڵاتی خۆی و دوای ئەنجامدانی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت 71 کەس لەو کرێکارانە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ڕۆژی هەینی 35 حاڵەتی توشبووبە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو کرێکارەکاندا دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆش کۆی حاڵەتە دەستنی نێو ئەوکرێکارانە گەیشتوەتە 71 حاڵەت".  

 

ئاماژە بەوەکراوە، "کرێکارە توشبووەکان بەشێوەیەکی خێرا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکانی چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا و ئەو کرێکارانەشی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نەرێنی بووە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کەرەنتینە دەکرێن پێش ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان".

 

کوریای باشور یەکێکە لەو وڵاتانەی کەتوانیویەتی لەسەرئاستی جیهان لەسەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەوە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئاستێکدا ڕابگرێت ئەوەش تەنها لەڕێگەی پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خود پارێزیی بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی جێبەجێبکات بەجۆرێک لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ڕابردووە تائێستا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە 13 هەزار کەسی تێنەپەڕاندووە و ژمارەی ئەوکەسانەشی کە بە پەتاکە مردوون تەنها 288 کەسن.