کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای شەش کاتژمێر لە "هاک" کردنی پەیجەکەیان لە ئێستادا پەیجەکەیان وەرگرتووەتەوە و بەدوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێن کە پەیجەکەیانی هاک کردووە.
.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش کاتژمێر پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هاک کرا، لە ئێستادا پەیجەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆماندایە".
.
بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، تا ئێستا نازانن لەلایەن کێوە هاک کراوە و بەشوێن ئەو کەسانە دەگەڕێن و سبەینێش لە دادگا سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.
.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هاک کرا و تیایدا هەندێک پۆست سڕدرابوونەوە و وێنە و ناوی چەند بەرپرسێکی ئەمنی سلێمانیش تێدا بڵاوکرایەوە بە "گەندەڵ" تۆمەتبار کرابوون.
.
پاش ئەوەی ئەو پەیجە لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە وەرگیرایەوە، لە ئێستادا لە کار خراوە.
.
.