گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهێنانى گەورە لەسەر كۆرۆنا دۆزرايەوە.. دەبێتەهۆى ئاسانكارى لە دروستكردنى ڤاكسينێكى باشتر

2020.07.25 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
داهێنانى گەورە لەسەر كۆرۆنا دۆزرايەوە.. دەبێتەهۆى ئاسانكارى لە دروستكردنى ڤاكسينێكى باشتر

ناس کورد- 

زانايانى ئەمريكى هۆكارێكى گرنگيان دۆزيەوە لەسەر هەڵسوكەوتى مەترسيدارى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە هۆكارى مردنى هەندێك لە توشبووان شيدەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانايانى ناوەندى تەندروستى لە زانكۆى تەكساس لە سان ئەنتۆنيۆ ڕايانگەياندوە، دۆزينەوەكە نوێكە لەوانەيە ببێتە هۆى خێراكردنى هەوڵەكانى دروستكردنى ڤاكسين بۆ لەناوبردن و كۆتايى هێنانى بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ.

 

بەپێى لێكۆڵينەوە نوێكە كە گۆڤارى "نەيچە"ى پزيشكى بڵاويكردوەتەوە، زانايان ئەو ڕێگەى هەڵخڵەتاندنەيان دۆزيوەتەوە كە كۆرۆنا بەكارى دەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەكانى جەستەوە و خۆشى لە سيستمى بەرگرى جەستە دەشارێتەوە.

 

ئەو زانايانە ئەوەيان ڕونكردوەتەوە، لەڕێگەى ئەنزيمێكەوە كە ناوى NSP16 يە و ڤايرۆسەكە دروستى دەكات دواتر بەكارى دەهێنێت بۆ گۆڕانكارى لە RNA تايبەت بەخۆى.

 

RNA بريتييە لە هێماى بۆماوەيى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لەڕێگەيەوە دەچێتە خانەكانى جەستەوە و واى لێدەكات كە كۆپيەك لە پرۆتينى ڤايرۆسەكە دروست بكات، كاتێك كە ڤايرۆسەكە پەيوەست دەبێت بە خانەكەوە ئەو ترشەى تايبەت بەخۆى بەكاردەهێنێت و خانەكە وا لێدەكات كە ژمارەيەكى زۆر ڤايرۆس كۆپى بكاتەوە.

 

دواتريش خانەكە لەناوەوە لەناودەبات و كۆپيە نوێكانى ڤايرۆسەكە دەچنە ناو خانەكانى ترەوە، كارى سيستمى بەرگريش ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە و لەناوبردنى خانە توشبووەكانە.

 

دكتۆر "يۆگيش گۆپتا" دانەرى سەرەكى لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، ئەوە وەك هەڵخڵەتاندنێك وايە و بەهۆى ئەو گۆڕانكاريەى دەيكات خانەكە هەڵدەخڵەتێنێت، RNA ڤايرۆسەكە وەك بەشێك لە خانەكەى لێدێت نەك تەنێكى دەرەكى.

 

زانايان دەڵێن، ئەوەش هۆكارێكى ئاشكراى سەختيى پەتاكەيە لە هەندێك لە توشبوواندا و ئەوە جيادەكاتەوە كە سيستمى بەرگرى هەندێك زۆر باشتر و بەتواناترە لە هەندێكى تر.

 

هەروەها ئەوەش شيدەكاتەوە كە هەندێك لە سيستمى بەرگرى خاوترە بۆ ڤايرۆسەكە و واى لێدەكات كە بە ئاسانى لەناو سيەكاندا بڵاوببێتەوە و ببێتە هۆى دروستبونى سەرجەم كێشەكان و مەترسى لەسەر ژيان.

 

ئەم دۆزينەوەيە هاوكار دەبێت لەوەى كە چارەسەرێكى باش بدۆزرێتەوە كە بتوانێت ئەنزيمى NSP16 بكاتە ئامانج بۆ ڕێگەگرتن لە پرۆسەى هەڵخڵەتاندنەكە، بەوەش سيستمى بەرگرى خێراتر ڤايرۆسەكە دەناسێتەوە و لەناوى دەبات.