گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ 10 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

2020.07.25 - 20:23
هەرێم؛ 10 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی ٢١٥ توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ١٤٠ توشبووی دیکەش چاکبوونەتەوە و ١٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە. 

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٨١ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و سەرەنجام ٢١٥ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

(٧٦ هەولێر)

(٧٢ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان، ٣ ڕاپەڕین)

(١١ دهۆك)

(١٤ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها ١٤٠ توشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

 (١١٣ هەولێر)

(٦ گەرمیان)

(١٢ دهۆك)

 (٩ هەڵەبجە)

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(٣ هەولێر)

(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین ٢٠٠٩٦ هاوڵاتی                (١٨٥٦٦ دەرچوو)

پشکنین ١٨٨٠٤٠                    (٨٠٣٥٦ هەولێر، ٦١٨٦١ سلێمانی، ٤٣٩٩٢ دهۆك، ١٨٣١ هەلەبجە)

تووشبوون ١٢٢٥٣                            (٣٤٢٠ هەولێر، ٨٠٢٠ سلێمانی، ٣٩٦ دهۆك، ٤١٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٧٣٥                       (٢٥٢٤ هەولێر، ٣٥٦١ سلێمانی، ٣١٢ دهۆك،  ٣٣٨ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٠٤٤    (٨٠٤ هەولێر، ٤٠٨٥ سلێمانی، ٨٤ دهۆك،  ٧١ هەڵەبجە)

مردن ٤٧٤                              (٩٢ هەولێر، ٣٧٤ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)