ناس کورد-
گەنجێک لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق براژنەکەی و منداڵێکی ساوای بە دەستڕێژی گولـله کوشت و دواتر کۆتایی بەژیانی خۆیشی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 25ى تەموزی 2020، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار بە ناس نیوزی ڕایگەیاند: "لە قەزای (قلعة سکر) کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای زیقار، گەنجێک بە دەستڕێژی گولـله براژنەکەی و منداڵێکی تەمەن شەش مانگانی خۆی کوشتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، گەنجەکە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و خۆشی کوشتووە".
سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو: "لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان بزانن هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن ئەو گەنجەوە چی بووە".