گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیاوێکی 103 ساڵ کە پێنج جار هاوسەرگیری کردووە کۆرۆنای بەزاند

2020.07.25 - 18:10
پیاوێکی 103 ساڵ کە پێنج جار هاوسەرگیری کردووە کۆرۆنای بەزاند

ناس کورد-

پياوێكى پاكستانى كە تەمەنى 103 ساڵە توانى بەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنادا سەركەوێت و ببێت بە يەكێكە لەو بەتەمەنانەى جيهان كە لە نەخۆشيەكە چاكبووەتەوە، ئەوەش لە وڵاتێكدا كە بەدەست لاوازى سيستمى تەندروستيەوە دەناڵێنێت.

 

عەزيز عەبدولعەليم كە دانيشتوانى گوندێكە لە ناوچەى شيتراڵى شاخاوى لە باكورى پاكستان هەفتەى ڕابردوو لە نەخۆشخانەى فرياكەوتن هاتە دەرەوە، ئەوەش دواى ئەوەى كە چاكبوونەوەى لە پەتاى كۆرۆنا ڕاگەيەنرا كە لەسەرەتاى ئەم مانگەوە توشبوو بوو.

 

ئەحمەدى كوڕى عەزيز عەبدولعەليم بە ئاژانسى ڕۆيتەرزى وتووە، هەستمان بە نيگەرانى ئەكرد بەهۆى زۆرى تەمەنييەوە، بەڵام ئەو هەرگيز دودڵ و نيگەران نەبوو، باوكم لە ژيانيدا بە زۆر شتدا تێپەڕيوە بۆيە ترسى لە ڤايرۆسێك نەبوو، بەڵام بە مانەوەى لە كەرەنتينە بێزار بوو.

 

ئەحمەد كە تەمەنى 50 ساڵى تێپەڕاندوو باسى لەوەشكردووە، باوكى تا حەفتاكانى تەمەنى دارتاش بووە و لە ژيانيدا سێ ژن و نۆ منداڵى كچ و كوڕى لەدەستداوە، هەروەها لە ژنى چوارەمى جيابووەتەوە و ئێستاش بۆ پێنجەم جار هاوسەرگيرى كردووە.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر سەردار نەواز كە بەرپرسێكى گەورە پزيشكييە بە ناوەندى فرياكەوتنى  خزمەتگوزارى ئاغا خان بۆ تەندروستى وتويەتى، عەبدولعەليم پێويستى بە پشتگيرى مەعنەوى و دەرونيش هەبووە لەو ماوەيەى كە چارەسەرى وەرگرتووە.