گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی: هەوڵی جدی هەیە بۆ داڕشتنەوەى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گۆڕان

2020.07.25 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: هەوڵی جدی هەیە بۆ داڕشتنەوەى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گۆڕان

ناس کورد-

یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە گۆڕان کرد و دەڵێت، "هەوڵێکی جدی لە نێوانمان هەیە بۆ داڕشتنەوەى پەیوەندییەکانمان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 25ی تەموزی 2020، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا پیرۆزبایی لە ساڵیادی بزوتنەوەى گۆڕان کرد و دەڵێت، "ئەم یادەتان لە هەلومەرجێكدا دەكرێتەوە كە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراق لەبەردەم پێشهات و گۆڕانكاریی گەورەدایە و ئومێدەوارین ببێتە دەرفەت بۆ دروستكردنی كۆدەنگیەكی نیشتمانی."

 

دەشڵێت، "ئومێدەوارین بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردوو، لە ململانێی و ڕێكەوتنەكان، زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین، بەتایبەتی كە ئێستا هەوڵی جددی لەنێوانماندا هەیە بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانمان بەجۆرێك لە خزمەتی یەكریزی و تەبایی زیاتر و باشكردنی گوزەرانی خەڵك بێت."

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 

بەڕێز / رێكخەری گشتیی و خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان/ هەڵسوڕاوان و تێكۆشەرانی ریزەكانی بزووتنەوەی گۆڕان

بە سڵاوێكی گەرمەوە، بەناوی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە، پیرۆزبایی یادی (11) ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەکەتان لێدەكەین، كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردووی خەباتی سیاسی و دیموكراتیدا، هاوبەشێکی چالاكی پرۆسەی سیاسی بووە.
بەرێزان...
ئەم یادەتان لە هەلومەرجێكدا دەكرێتەوە كە پرۆسەی سیاسی لە كوردستان و عێراق لەبەردەم پێشهات و گۆڕانكاریی گەورەدایە و ئومێدەوارین ببێتە دەرفەت بۆ دروستكردنی كۆدەنگیەكی نیشتمانی
ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ بەشی زۆری تێكۆشەرانی بزوتنەوەكەتاندا، پێشینە و مێژوویەكی هاوبەشمان هەیە لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا. ئومێدەوارین بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردوو. لە ململانێی و رێكەوتنەكان، زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین، بەتایبەتی كە ئێستا هەوڵی جددی لەنێوانمان دا هەیە، بۆ دارشتنەوەی پەیوەندییەكانمان بەجۆرێك لە خزمەتی یەكریزی و تەبایی زیاتر و باشكردنی گوزەرانی خەڵك بێت.
جارێكی تر پیرۆزبایتان لێدەكەین و ئومێدی سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.


مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/7/2020