گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی کارەساتبار شەقامی میسری دەهەژێنێت

باوکێک سێ منداڵی خۆی خستە ژێر شەمەندەفەر و بەهۆیەوە مردن

2020.07.25 - 14:04
باوکێک سێ منداڵی خۆی خستە ژێر شەمەندەفەر و بەهۆیەوە مردن

ناس کورد-

پیاوێكی میسری تەمەن 45 ساڵ سێ منداڵی خۆی كە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵانەوە بوو بێبەزەییانە فڕێدەداتە بەردەم هێڵێكی شەمەندەفەری ناوچەكەیان و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدەن.

 

میدیاكانی میسر بڵاویان كردەوە، جوتیارێكی تەمەن 45 ساڵ لە گوندی مەعسەرەی ناوچەی مەلوی سەر بە پارێزگای ئەلمونیا، هەر سێ منداڵەكەی خۆی كە تەمەنیان لەنێوان 4 و 6 و 8 ساڵانن فڕیداوەتە بەردەم هێڵی شەمەندەفەر وبەو هۆیەشەوە هەر سێ منداڵەكە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای ڕوداوەكە هێزە ئەمنیەكان بینویانە پیاوەكە خۆی فڕیداوەتە ناو ڕووبارێكی ناوچەكەوە بەڵام هێزەكان توانیویانە دەستگیری بكەن.

 

هەر بەپێی میدیاكانی میسر، ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن چووەتە شوێنی ڕوداوەكە و تەرمەكانی بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە.

 

ڕۆژنامەی (المصري اليوم) بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتایەكان دەركەوتووە پیاوە تۆمەتبارەكە نەخۆشی دەروونی هەیە و لەلایەن دادوەری گشتیەوە لێكۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەكە دەكرێت.