گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان: لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی هيشام هاشمی بەردەوامە

2020.07.25 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان: لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی هيشام هاشمی بەردەوامە

ناس کورد-

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی هیشام هاشمی، شیکەرەوە و شارەزای ئەمنی عێراقی لە كارەكانی بەردەوامە و لیژنەكە حكومیە نەک پەرلەمانی، لیژنەکەش بە وردییەوە چاودێری دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ڕەزا ئالحەیدەر، سەرۆكی لیژنەکە بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیژنەكان لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا كۆدەبنەوە و تاوتوێ چەند خاڵێكی گرنگ دەكەن، لەوانە بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی تایبەت بە لیژنەی لیكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی هاشمی.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لیكۆڵینەوە لەو جۆرە پرسەدا كاتی زۆری دەوێت و ناشتوانن بچنە ناو وردەكارییەكانی لێكۆڵینەكەوە.

ڕوونیشیكردووە، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە كە هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكان توانای دۆزینەوەی تاوانبارەكەیان هەیە و بەرەوپێشچوونیش لە كاری لیژنەی لێكۆڵینەوەكە ڕوویداوە، بەڵام بە سستی دەڕوات.

 

ئالحەیدەر باسی لەوەشكرد، لیژنەكەیان نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ دەکات بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو قۆناغانەی كە لیژنەی لیكۆڵینەوەكە لەو پرسەدا پێگەیشتوون.

 

شەوی 6ی ئەم مانگە و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە بەردەم ماڵەکەیدا، دەستدرێژی گولـلە لە هیشام هاشمی، شیکەرەوە و شارەزای ئەمنی عێراق تیرۆر كرا، ڕوداوەكە كاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی لێكەوتەوە و پەنجەی تۆمەتیش بۆ میلیشیایەكی چەكداری عێراقی ڕاكێشرا کە حزبوڵایە.