گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق رێکارى نوێ دەگرێتەبەر بۆ پشکنینى گەشتیاران دواى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکان

2020.07.25 - 11:44
عێراق رێکارى نوێ دەگرێتەبەر بۆ پشکنینى گەشتیاران دواى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکان

ناس کورد-

 

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى لە عێراق ڕایگەیاند، پێویستە فڕۆکەخانەکان رێوشوێنى پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و پشکنینى گەشتیاران بگرنە بەر 48 کاتژمێر پێش دەستپێکردنى هەر گەشتێک.

 

جیهاد کازم وتەبێژ بەناوى دەسەڵات فرۆکەوانى مەدەنى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لەسەر بنەماى راسپاردەى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى، لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانى بڕیاریداوە لەسەر کردنەوەى فڕۆکەخانەکان بەرووى گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە 23ى ئەم مانگەدا، دواى گرتنەبەرى رێوشوێنى تایبەت بە سەلامەتى گەشتیاران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرۆکى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى فەرمانێکى ئاڕاستەى فڕۆکەخانەکان کردووە بۆ ئامادەکاریی و گرتنەبەرى رێوشوێنى خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

جیهاد کازم باسى لەوەشکردووە، رێوشوێنە خۆپارێزییەکان پاکژکردنەوەى سەرجەم هۆڵەکان لەخۆدەگرێت دواى هەر گەشتێک، لەگەڵ پابەندبوونى تیمە پزیشکییەکان بە پشکنینى پزیشکى.

 

وتیشى "دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى داواى پشکنینى گەشتیارانى کردووە بە ئامێرى (پی سی ئاڕ)، پێش هەر گەشتێک بە 48 کاتژمێر".