گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق: 14 دەروازەى سنورى لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانماندان

2020.07.25 - 11:17
پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق: 14 دەروازەى سنورى لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانماندان

ناس کورد-

 

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، هێزى سەربازى بۆ 14 دەروازەى سنورى تەرخانکراوە کە دەسەڵاتى تەواویان پێدراوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەییەکە، لەسەر بنەماى راسپاردەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران بۆ کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکان و جیبەجێکردنى یاسا، بەرەنگاربوونەوەى پێشێلکاریی و گەندەڵى، هێزە هاوبەشەکان هێزى ئەمنییان بۆ سەرجەم خاڵە سنورییەکان تەرخاکردووە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، بەرپرسیارێتى پارێزگارى لە خاڵە سنورییەکان دراون بە یەکەکانى سوپاى عێراق.

 

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق ڕاشیگەیاندووە، خاڵە سنورییە ئاوییەکانى ئوم قەسرى باکور، ئوم قەسرى باشور، ئوم قەسرى ناوەڕاست، خۆر زوبیر. خاڵە وشکانییەکانى شەلامجە، بەدرە، مونزیرییە، سەفوان، قائیم، تەریبیل، شەیب، زرباتیە، ئەبو فلوس، عەرعەر،  لەلایەن هێزەکانەوە دەپارێزرێن .

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو هێزانە دەسەڵاتى تەواویان پێدراوە بۆ لێپرسینەوە لەهەر حاڵەتێکى پێشێلکاریی لەهەر لایەنێکەوە ئەنجام بدرێت.