ناس کورد-
نرخى زێڕ بەربەستى 1900 دۆلارى بۆ هەر ئۆنسەیەک شکاند بۆ یەکەمجار لەساڵى 2011 ەوە، ئەوەش بەهۆى ناکۆکییەکانى ئەمریکا و چین و مەترسییەکانى لەسەرى ئابورى جیهانى کە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا زیانى پێگەیاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى زێڕ دوێنێ هەینى لەمامەڵە خێراکاندا گەیشتووەتە 1905.99 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک کە بەرزترین نرخە لەماوەى نۆ ساڵدا. هەروەها نرخى گرێبەستەدواخراوەکانى ئەمریکا بە 1897.5 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.
ئەو نرخە لەماوەى هەفتەیەکدا بەڕێژەى 5% بەرزبووەتەوە، کە باشترین ئاستە لەسەر ئاستى هەفتانە لە ئازارى ئەمساڵەوە.
بەرزبوونەوەى ئەو نرخە دواى هەڵکشانى گرژییەکانى ئەمریکا و چین دێت، بەتایبەت کە چین بڕیاریداوە بە داخستنى کونسوڵگەرى ئەمریکا لەو وڵاتە، لەوەڵامێکى هاوشێوەدا بۆ داخستنى کونسوڵى چین لەلایەن ئەمریکاوە.