گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکى نوێ: کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر ئەندامێکى دیکەى جەستە دروستدەکات

2020.07.25 - 09:06
توێژینەوەیەکى نوێ: کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر ئەندامێکى دیکەى جەستە دروستدەکات

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ کاریگەریی ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئەندامێکى دیکەى جەستەى مرۆڤ ئاشکرادەکات.

 

 

بەپێی توێژینەوەکە کە لە بڵاوکراوەى نەشتەرگەریی سەر و مل بڵاوکراوەتەوە و لەسەر جەستەى سێ مردووى کۆرۆنا کراوە دەرکەوتووە، رێژەیەکى بەرزى ڤایرۆسەکە لەگوێی دوانیاندا دۆزراوەتەوە، لەگەڵ بەشى پشتەوەى ماسولکەى پشت گوێ.

 

ئەوەى دیارە تا ئێستا ئەوەیە ڤایرۆسەکە کاریگەرى لەسەر گوێ و سییەکان و قوڕگى توشبووەکان دروستدەکات.

چەند توێژینەوەیەکى دیکە دەریدەخات کە لەدەستدانى هەستى بیستن رەنگە یەکێک بێت لە نیشانە دەگمەنەکانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

دواى دەرکەوتنى ئەنجامەکان،تیمێکى پزیشکان داوایکردووە پشکنینى گوێ بکرێت بۆ پشکنیى کۆرۆنا لەگەڵ پشکنینى لوت.

توێژینەوەکە لەسەر تەرمى پیاوێک کە لەشەستەکانى تەمەنیدایە، لەکەڵ دوو ژنى تەمەن 60 ساڵان و 80 ساڵان کراوە.

 

ئەمە یەکەمجار نییە کۆرۆنا بە گوێ وە دەبەسترێتەوە، لە نیسانى ڕابردوودا توێژینەوەیەک دەریخست کە توشبووان کۆرۆنا بەدەست ئازارى توندى گوێ وە دەناڵێنن، کە جۆرێکى دەگمەنى توشبوونە بەو ڤایرۆسە.

 

شارەزایان دەڵێن کۆرۆنا زیاترە لەوەى تەنها ڤایرۆسێک بێت، بەڵکو نەخۆشییەکە کە بەشێوەیەکى گەورە سەرجەم ئەندامانى جەستە دەگرێتەوە.